پایسكلی هۆشمەند بە ئاگات دێنێتەوە
گەرچی لە پێشوودا پایسكل هەموو هێزی خۆی لە بەكارهێنەرەكەی وەردەگرت و تەنیا بە پێدان كاری دەكرد و تەنانەت هەڵبوونی گلۆپێك كە لە سەر سوكانەكە بوو، لە هێزی پێدان وەردەگرت، بەڵام لەم سەردەمەدا پایسكلیش وەك زۆربەی ئامێری دیكە گۆڕانی بەسەردا هاتووە، پایسكلی جۆری MoDe:Flex كە لەلایەن كۆمپانیای فۆردی ئەمەریكییەوە دروستكراوە، جگە لە پێدان، مۆتۆڕێكی بچووك و باتری لەگەڵدایە و پایسكلەكە قەدیش دەكرێت و دەتوانی بە ئاسانی هەڵیبگری. پایسكلە هۆشمەندەكە لەگەڵ مۆبایل پێوەند دەدرێت و بەهۆی پرۆگرامێكەوە ئاگادارت دەكاتەوە كە بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست چەندە دەبێت پێدان لێبدەی و چەندە وزەی پێویستە. هەروەها بەكارهێنەرەكەی لە كەش و هەوای ناوچەكە، رێگەوبانەكان و قەرباڵغییەكان ئاگادارت دەكاتەوە. خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە كە بەرلەوەی بگاتە تاسە، یان قووڵكەیەك، سوكانەكەی دەست دەكات بە لەرزین و بەكارهێنەرەكەی ئاگادار دەكاتەوە.
