تەبلێتێك بۆ نابینایان
ئەوە روونە ئەوانەی نابینان یان كەم بینان ناتوانن بەو جۆرەی پێویستە سوود لە لە تەكنەلۆژیای نوێ، وەك مۆبایل، كۆمپیوتەر و تەبلێت..تاد وەربگرن. ئەوان دەبێت تەكنەلۆژی تایبەت بەخۆیان هەبێت و بەشێوەی لەمس بتوانن سوودیان لێوەربگرن.
كۆمپانیایەك ئەو رێچكەیەی شكاندووە و یەكەم تەبلێتی تایبەتی بۆ نابینایان بەرهەم هێناوە، ئەم تەبلێتە نوێیە كە بە blitab ناسراوە، دەكرێت وەك شۆڕشێكی دیجیتالی سەیر بكرێت بۆ نابینایان. تەبلێتە نوێیەكە وێنەی لەمسی، نەخشە، بەشێوەی بەرجەستە لەسەر تەبلێتەكە نیشان بدات. لە تەبلێتە نوێیەكەدا ئەو بابەتانەی دەقن و دەكاتە خەتی برێل كە خەتەكە تایبەت بە نابینایان.
