پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی لۆگۆ
هەر كۆمپانیایەك، یان هەر بەرهەمێك، یان هەر رێكخراو و سەندیكایەك و هەر ئامێر و كەرەسەیەك. لۆگۆ و ئارمی تایبەت بەخۆی هەیە. دروستكردنی لۆگۆ پێویستی بە وردبینی و لێزانییەوە هەیە و جۆرێكە لە هونەری نیگار و گرافیك. تەكنەلۆژیای نوێ كە ئاسانكاری بۆ هەموو شتێك دەكات بۆ دروستكردنی لۆگۆش گەلێك پرۆگرامی بەرهەم هێناوە، یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆگرامەكان پرۆگرامی sothink logo makerـە. پرۆگرامەكە زۆر سەرنجڕاكێشە و بە ئاسانی دەتوانی لە ماوەیەكی كەمتدا لۆگۆیەكی زۆر جوان دروست بكەی. سەدان ئیفێكت و تەمبلێتی تێدایە و بەئاسانی دەتوانی لۆگۆیەك بە ویستی خۆت دروست بكەی. پرۆگرامەكە زیاتر لە 2500 ڤیكتۆری گرافیكی لە 17 شێوازدا تێدایە و جگە لەوەش 40 فۆنت و 6 ئیفێكتی تایبەت بە فۆنتی تێدایە.
