لە یاهوودا پاسۆرد نامێنێت

لە یاهوودا پاسۆرد نامێنێت
لە یاهوودا پاسۆرد نامێنێت
بەرفرەترین و چالاكترین ئیمێل، ئیمێلی كۆمپانیای یاهوویە، كەم كەس هەیە لەم سایتەدا ئیمێلی خۆی نەبێت، ئیمێلی یاهوو لە جیهانی ئینتەرنێتدا پێشینەیەكی لەمێژینەی هەیە، بەرلە فەیسبووك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئیمێل و ماسەنجەری یاهوو ئەركی گەورەترین تۆڕی كۆمەڵایەتییان دەگێڕا.
بۆ كردنەوەی ئیمێل پێویستت بە پەسۆردی تایبەت بەخۆتە، واتە كۆدی نهێنی. گەورەترین گرفتیش ئەوكاتە روو دەدات كە پاسوۆردەكەت لەبیر نەمێنێت، یان یەكێك پاسوۆردەكەی تۆی زانیبێت. كۆمپانیای یاهوو سیستەمێكی نوێی داهێناوە بۆ كۆتاییهێنان بەم كێشەیە، ئەویش ئەوەیە دەچیە سەر ئەو بەشەی كە لە سەروەی ئیمێلەكە ناوی بەكارهێنەرەكەی نووسراوە، لەودا فەرمانی account security هەڵبژێرە، پاشان كلیك لەسەر لینكی get started بكە، دواتر داوای ژمارە مۆبایلت لێدەكات، كە بە ناردنی كۆدێك بۆ مۆبایلەكەت دەتناسێنێ، دوای ئەمە كاتێك ئیمێلەكەت بكەیەوە لە شوێنی پاسوۆردەكە بەشێك هەیە بە ناوی seng my password كاتێك ئەوەت لێدا پاسوۆردێك بۆ مۆبایلەكەت دێت، واتە لە هەر كردنەوەیەكدا پەسۆردێكی جیات دەبێت و هیچ كات پێویست ناكات پاسوۆرد لەبەر بكەیت، بەڵام ئەوەندەی هەیە دەبێت حەتمەن مۆبایلەكەت لای خۆت بێت.
Top