پڕۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماتی دەنگ و رەنگ لە مۆبایلدا

پڕۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماتی دەنگ و رەنگ لە مۆبایلدا
پڕۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماتی دەنگ و رەنگ لە مۆبایلدا

پڕۆگرام گەلێكی زۆر هەن بۆ گۆڕینی فۆرماتی دەنگ و رەنگ بۆ یەكتر، بەڵام لە كۆمپیوتەر، ئەگەر نیازت هەبێت فایلێكی دەنگ و رەنگی لە مۆبایلدا فۆرماتەكەی بگۆڕی ئەوە دەبێت فایلەكە لەسەر كۆمپیوتەر بگۆڕی و پاشان بیگوازییەوە بۆ مۆبایل، بەڵام پڕۆگرامێك بەناوی Video converter android بەرهەم هاتووە كە بە ئاسانی بەهۆیەوە دەتوانرێت فۆرماتی جۆرەكانی فایلی دەنگ و رەنگ لە مۆبایلدا بگۆڕی. بەبێ ئەوەی كە پێویستت بە هێڵی ئینتەرنێت بێت. ئیدی بەهۆی ئەو پڕۆگرامەوە ئەو كێشەیەت لە كۆڵ دەبێتەوە كە پێویستت بە كۆمپیوتەر بێت بۆ گۆڕینی فۆرماتی فایلێك لە مۆبایلدا. پڕۆگرامەكە پشتیوانی لە هەموو جۆرە فۆرماتێكی دەنگ و رەنگ دەكات.
Top