پرۆگرامێك بۆ ئێفێكت دانان لەسەر فیلم

پرۆگرامێك بۆ ئێفێكت دانان لەسەر فیلم
پرۆگرامێك بۆ ئێفێكت دانان لەسەر فیلم
گەلێك پرۆگرام هەن كە ئەركیان دەستكاریكردنی فیلم، گۆڕینی فۆرمات و كوالیتی فیلم، مونتاژ و دابەشكردنی فیلم و دانانی ئیفێكت لەسەر فیلمە..
پرۆگرامی boris fx یەكێكە لەو پرۆگرامە پێشكەوتووانە، كە سەدان ئیفێكتی ڤیدیۆیی تێدایە، بوونی ئەم گشت ئیفێكتە وا دەكات مونتاژێكی زۆر هونەری بكەی. جۆرەكانی ئێفێكتە سەرنج راكێشەكان لە بوارگەلی جیاجیادا و بوونی فیلتەری جۆراوجۆر فیلمەكەت وەك فیلمێكی سینەمایی سەیر بكرێت. Boris fx جگە لەوەی كە وەك پرۆگرامێكی سەربەخۆ دادەنرێت دەكرێت وەك (پلاگین) plugine یش بێت بۆ پرۆگرامەكانی تر. لە كتێبخانەی پرۆگرامەكەدا، كۆمەڵێك ئیفێكتی لە پێشدا ئامادەكراو بە كوالیتی بەرز، زیاتر لە 200 فیلتەر، شتی سێ رەهەندی ئەندازەیی تێدایە كە بەكارهێنەر دەتوانێ بە ئاسانی سوودیان لێ ببینێ.
Top