فلاش میمۆرییەكی تایبەت بە مۆبایل
بەدوای پەرەسەندنی مۆبایلە هۆشمەندەكان و لێك نزیكبوونەوەی مۆبایل و كۆمپیوتەر، هەوڵدراوە ئامێرە لاوەكییەكانیش یان ئەو ئامێرانەی كە زانیاری لەخۆیاندا هەڵدەگرن و رادەگوێزن یەك بخرێن. فلاش میمۆریش یەكێكە لەو ئامێرانە.
لەم ماوانەدا هەوڵدراوە ئامێری فلاش میمۆری بۆ مۆبایلیش چێ بكرێت و زۆر نموونەشی كەوتونەتە بازاڕ، یەكێك لەو فلاش میمۆریانە، فلاش میمۆری جۆری PQI یە، كە هەم سەری تایبەت بە كۆمپیوتەری هەیە و هەم سەری تایبەت بە مۆبایل، لەگەڵ ئەوەشدا لەكەوتنە ناو ئاو كێشەی بۆ نایەتەپێش و گەرەنتی هەت هەتایشی لەگەڵدایە. ئەم فلاش میمۆرییە چەند قەوارەیەكی تایبەتی بۆ هەڵگرتنی داتاكان هەیە .
