پایسكل و ئینتەرنێت!

پایسكل و ئینتەرنێت!
پایسكل و ئینتەرنێت!
ئەو مانشێتەی سەرەوە تا رادەیەك جێگەی تێڕامان و سەرسوڕمانە، ئاخر ئەوەی پایسكل لێدەخوڕێ چۆن دەتوانێ لاپەڕەكانی ئینتەرنێت بكاتەوە و چات لەگەڵ هاوڕێیانی لە فەیسبووك بكات؟ بەڵام دیزاینەرانی تەكنەلۆژیای نوێ لە بەریتانیا مۆدێلێك لە پایسكیلیان دروست كردووە كە لەبەریەك دەخرێتەوە و بچووك دەبێتەوە. ئەم پایسكلە مەكینەیەكی بچووكیشی لەسەرە كە دەتوانێت بە خێرایی 25 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بڕوات.
پایكسلی جۆری JIVE BIKE هیچ زنجیرێكی نییە بۆ ئەوەی كە لە پێدان بخرێت، بەڵكو لە دیسك و قایش پێكهاتووە. پێكهاتەی پایسكلەكە لە ئەلۆمینیۆمە، باترییەكشی لەسەرە كە لەماوەی دووكاتژمێردا شەحن دەبێتەوە، ئەم باترییە وزەی ستاپەكان و شەحنكردنەوەی مۆبایلە. كۆمپیوتەرێكی بچووكیش لە سەر سوكانی پایسكلەكەیە كە بەهۆیەوە دەتوانیت نەخشەكانی رێگە، خێرایی، پێوانی كیلۆمەتر، رێژەی سووتانی كالۆری و زانیاری گرنگ ببینی، یان بە خێرایی سەیری لاپەڕەیەكی ئینتەرنێت بكەی!
Top