چۆنیه‌تی بلۆككردنی ئیمێله نه‌خوازراوه‌كان له جیمهیلدا
سپام (spam) یان ئیمێلی نه‌خوازراو یه‌كێكه له گرفتی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمێل وه‌ك به‌ڕێكردن و وه‌رگرتنی داتاكانیان به‌كاردێنن، هاككه‌ره‌كانیش بۆ هاككردن له ده‌روازه‌ی ئیمێله‌وه دێنه ژووره‌وه، جار هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی كه ئیمێلێكت بۆ كه‌سێك ناردبێ، ده‌بینی سندوقی ئیمێله‌كانت پڕبووه له‌و ئیمیلانهی كه به‌بێ ویستی به‌كارهێنه‌ر هاتوون. سپام (spam) هه‌م بۆ ئیمێلی یاهوو دێن و هه‌م بۆ ئیمێلی گوگل.. گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌به‌كارهێنه‌رانی جیمێل واته ئیمێلی گوگل ده‌توانی له پرۆگرامی Block sender سوود وه‌ربگری، پرۆگرامی ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا به‌كارهێنان و دابه‌زاندنی ئاسانه، كێشه‌ی ئیمێلی نه‌خوازراو ناهێڵێت. كاتێك داتبه‌زاند له لاپه‌ڕه‌ی جیمیلهكهتدا فه‌رمانێكی نوێ به‌ناوی Block sendr massage زیاد ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌هۆیه‌وه ده‌توانی لیستێكی ره‌ش لهلاپهڕهیهكی جیادا چێ بكه‌ی. ته‌نانه‌ت ده‌توانی وای رێك بخه‌ی. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له ئیمێلێكتدا وشه‌یه‌كی نه‌شیاوت بینی وه‌ك وشه‌ی ناشیرین و جنێو هه‌ر ئیمێلێك ئه‌م وشانه‌ی تێدا بێت بلۆكی بكات. ئه‌گه‌ر نیازت هه‌بێ یه‌كێكیش له لیستی بلۆككردن ده‌ربهێنی پێویسته فه‌رمانی Unblock لێبده‌ی.
