شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌كی وایه‌رله‌یس و دیزاینێكی سه‌رنج راكێش
شه‌حنكردنه‌وه یان بارگاوی كردن یا وزه‌خستنه‌وه ناو ئامێره دیجیتالییه‌كان وه‌ك هه‌ناسه‌دان ده‌چێت بۆ زینده‌وه‌ره‌كان كه هه‌ناسه‌دان نه‌ما ئیدی گیانیش نامێنێ، له ئامێره دیجیتالییه‌كانیش هه‌روایه، جار هه‌یه له ناو په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رمدا به مۆبایله‌كه‌ت له‌ناكاو شه‌حنی نامێنێ و په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌پچڕێت، یان خه‌ریكی وێنه‌گرتنی به كامێراكه‌ت دیمه‌نێكی سه‌رنج راكێش ده‌بینی، به‌ڵام كامێراكه شه‌حنی نه‌ماوه، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئامێری ئه‌لكترۆنی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م شه‌حنی وایه‌ره نه‌مێنێ و شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌كی بێ وایه‌ر جێگای بگرێته‌وه، هه‌وڵه‌كانیشیان سه‌ركه‌وتوو بووه.
له‌م دواییه‌دا شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی وایه‌رله‌یسی جۆری Swich به‌رهه‌م هاتووه كه دیزانێكی زۆر سه‌رنج راكێشی هه‌یه و ده‌كرێ له‌سه‌ر مێزی كارتان هه‌بێت و به ئاسانی به‌بێ وایه‌ر ئامێره‌كانی به‌رده‌ستت شه‌حن بكاته‌وه. شه‌حنكه‌ره‌وه‌كه له داره‌گوێزی ئه‌مریكی و سیرامیك چێكراوه و جگه له ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كه‌ی ناوی.
