كیبۆرده تایبه‌ته‌كانی یاریی ئه‌لكترۆنی
یاریی ئه‌لكترۆنی واته گه‌یم له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا به‌تایبه‌تی وڵاتانی پێشكه‌وتوو گرنگی زۆری پێده‌درێت و تا راده‌یه‌ك شوێنی گه‌مه‌ی جه‌سته‌یی گرتۆته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌شدا گه‌مه‌كردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و مۆبایل كه به‌داخه‌وه جار هه‌یه رۆڵی نه‌رێنی ده‌گێڕێ به زۆری هه‌ست پێده‌كرێ، جار هه‌یه ده‌چییه ئیداره‌یه‌ك، یان نووسینگه‌یه‌ك و ئه‌ركێكی گرنگت هه‌یه، كارمه‌ندانی ئه‌و ئیداره یان نووسینگه‌یه له‌به‌ر یاری كردن به كۆمپیوته‌ر و مۆبایل ئه‌ركی خۆیان له‌بیر ده‌چێته‌وه و دره‌نگ وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه.
یاری ئه‌لكترۆنی زۆر ئامێری تایبه‌تی بۆ چێكراون، هه‌روه‌ها ئامێری لاوه‌كی وه‌ك جویستیك و ماوس و كیبۆردی تایبه‌تیشی بۆ چێكراوه. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین چه‌ندین كیبۆرد كه ته‌نیا بۆ یاری ئه‌لكترۆنی چێكراون بناسێنین، دیاره ئه‌م كیبۆردانه ئه‌ركی كیبۆردی ئاسایش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. كیبۆردی جۆری Logitech G19s:
ئه‌گه‌ر به‌دوای كیبۆردێكی تایبه‌تید بگەڕێی كه له جه‌نگه‌ی یاریدا زانیاری گرنگ له‌باره‌ی یارییه‌كه‌وه‌ت بداتێ، كیبۆردی ناوبراوه، ئه‌م كیبۆرده له‌لایه‌ن كۆمپانیای سویسری لاجتیك، چێكراوه. له‌م كیبۆرده‌دا شاشه‌یه‌كی LCD ره‌نگی هه‌یه بۆ نیشاندانی زانیارییه گرنگه‌كان وه‌ك چۆنییه‌تی یاری، ڤیدیۆی گه‌ڕانه‌وه، زانیاری سیسته‌م...تاد. هه‌روه‌ها ده‌كرێت رووناكی دوگمه‌كان به‌هه‌ر ره‌نگێك حه‌زت لێیه‌تی دایبنێی.
كیبۆردی جۆری Logitech G19s:
ئه‌گه‌ر به‌دوای كیبۆردێكی تایبه‌تید بگەڕێی كه له جه‌نگه‌ی یاریدا زانیاری گرنگ له‌باره‌ی یارییه‌كه‌وه‌ت بداتێ، كیبۆردی ناوبراوه، ئه‌م كیبۆرده له‌لایه‌ن كۆمپانیای سویسری لاجتیك، چێكراوه. له‌م كیبۆرده‌دا شاشه‌یه‌كی LCD ره‌نگی هه‌یه بۆ نیشاندانی زانیارییه گرنگه‌كان وه‌ك چۆنییه‌تی یاری، ڤیدیۆی گه‌ڕانه‌وه، زانیاری سیسته‌م...تاد. هه‌روه‌ها ده‌كرێت رووناكی دوگمه‌كان به‌هه‌ر ره‌نگێك حه‌زت لێیه‌تی دایبنێی.
كیبۆرد یا كه‌ی په‌دی Razer tartarus:
كه‌ی په‌دی تاروس له شێوه‌ی كیبۆرد ده‌چێت ئه‌م كه‌ی په‌ده به یه‌ك ده‌ست فه‌رمانه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، به جۆرێك كه ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ت هیچ ئه‌ركێك ئه‌نجام نادات. كه‌ی په‌ده‌كه‌ی تارتاروس 25 دوگمه‌ی هه‌یه. ستایلی كیبۆرده‌كه ئۆرگۆنۆمیكه، ئه‌م كه‌ی په‌ده پرۆگرامێكی تایبه‌تی به‌ناوی Synopse له‌گه‌ڵدایه كه ده‌كرێت زۆربه‌ی ئه‌ركه‌كان به‌و بسپێردرێن.
كیبۆردی جۆری mad catz S.T.R.I.K.5:
ئه‌م كیبۆرده ستایله‌كه‌ی له كیبۆرده‌كانی تر جیاوازه، چونكه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانی به ویستی خۆی كیبۆردێك بۆ خۆی دابنێت. گه‌مه‌كه هه‌ر جۆرێك بێت. كیبۆرده‌كه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له چه‌ند به‌شێكی سه‌ربه‌خۆ پێكهاتووه و به‌ویستی به‌كارهێنه‌ر داده‌نرێن. خاوه‌نی 24 دوگمه‌ی پرۆگرام دانانه، سێ پرۆفایل، تیشكی باكگراوه‌ند و شاشه‌ی له‌مسی.
كیبۆردی جۆری Razer deathstalker ultimate:
كیبۆردی ناوبراو ئه‌زموونێكی نوێت بۆ كۆنترۆڵ كردنی یاری پێده‌به‌خشێ، كیبۆرده‌كه شاشه‌یه‌كی جۆری LCD له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها ده دوگمه‌ی تایبه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمان به ده‌نگی به‌كارهێنه‌ره. شاشه‌كه ته‌نیا زانیاری تایبه‌ت به یارییه‌كه نیشان ده‌دات به‌ڵكو وه‌ك ماوسێكیش كار ده‌كات.
