یه‌كه‌مین كاتژمێری سمارتی چه‌ماوه
كاتژمێری سمارت له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا هه‌ندێك له بازاڕی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌میان داگیر كردووه، ئێمه‌ش به پێی پێویست چه‌ندین كاتژمێری هۆشمه‌ندمان ناساندووه، ئه‌ركی گرنگی كاتژمێری هۆشمه‌ند هاوكاری كردنی مۆبایله، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی كورته په‌یام و ئیمێله‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌كان...تاد. له‌م دواییه‌دا كاتژمێری هۆشمه‌ندی moment به‌رهه‌م هاتووه كه ده‌كرێت بڵێین جیاوازییه هه‌یه له‌گه‌ڵ كاتژمێره‌كانی پێش خۆی، به‌تایبه‌تی له ستایله‌كه‌یدا، چونكه ئه‌م كاتژمێره باتری چه‌ماوه‌ی له‌سه‌ره و به‌هۆی ئه‌م باترییه‌وه هه‌تا یه‌ك مانگ ده‌توانی به‌بێ شه‌حن كار بكات.
شاشه‌كه‌ی له جۆری OLEDیه و توانای چه‌ند له‌مسی هه‌یه. بارستاییه‌كه‌ی 9 ملمه و كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 100 گرمه و وه‌ك ده‌ستبه‌ندێكیش له ده‌ست ده‌كرێت، كیبۆردی له‌مسی خۆی هه‌یه، سیسته‌می GPS ی له‌سه‌ره و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی مۆبایله‌كانیش په‌یوه‌ند ده‌درێت.
