بچووكترین سكاینه‌ری وایه‌رله‌یس
سكاینه‌ر ئامێری گواستنه‌وه‌و له‌به‌رهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی داتا و دۆكیۆمێنته‌كانه بۆسه‌ر كۆمپیوته‌ر، له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مدا ئه‌م ئامێره رۆڵێكی گرنگی هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ركی دیزاین و نه‌خشه‌سازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌زانن رۆڵی ئه‌م ئامێره چه‌نده گرنگه.
له‌م رۆژانه‌دا سكاینه‌ری جۆری PocketScan به‌رهه‌م هاتووه كه ده‌كرێت بڵێین بچووكترین سكاینه‌ری بێ وایه‌ره. وه‌ك گشت سكاینه‌ره‌كانی دیكه ده‌بێت سكاینه‌ره‌كه به‌سه‌ر ئه‌و دۆكیۆمێنتانه‌دا بێنی كه نیازته سكانیان بكه‌ی، به‌هۆی سیسته‌می بلوتوسه‌وه ده‌توانی بابه‌ته سكانكراوه‌كه بۆ مۆبایل یان كۆمپیوته‌ر به‌ڕێ بكه‌ی. جگه له‌وه‌ش سكاینه‌ره‌كه ته‌كنه‌لۆژیای OCR تێدایه كه به‌هۆیه‌وه ده‌كرێت دۆكیۆمێنته نووسراوه‌كان بكه‌یه‌وه به ده‌ق و له پرۆگرامی word دا بیكه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها دۆكیۆمێنته جه‌ده‌وه‌له‌كان له پرۆگرامی Excel دا بكه‌یه‌وه. كێشی سكاینه‌ره‌كه ته‌نیا 85 گرامه. هه‌ركاتێك شه‌حن بكرێته‌وه ده‌توانی 400 لاپه‌ڕه‌ی پێ سكان بكرێت.
