ده‌ستبه‌نده هۆشمه‌نده‌كه‌ی مایكرۆسۆفت بۆ دوو سیسته‌م
ده‌ستبه‌ندی هۆشمه‌ند تا راده‌یه‌كی زۆر شوێنی كاتژمێری گرتۆته‌وه، ده‌ستبه‌ندی سمارت ئه‌و بازنه‌یه كه له ده‌ست ده‌كرێ و چه‌ندین ئه‌ركی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات، پێشووتر كۆمپانیای سامسۆنگ و ئه‌پل و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه ده‌سبه‌ندی هۆشمه‌ندیان خستۆته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره مایكرۆسۆفت نیازی هه‌یه ده‌ستبه‌ندێكی نوێ به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێوه بخاته بازاڕه‌وه.
ده‌ستبه‌نده نوێیه‌كه‌ی مایكرۆسۆفتیش گرنگترین ئه‌ركه‌كانی ئه‌مانه ده‌بن، پێوانی كالۆری سووتێندراو، واته ئه‌و وزه‌یه مرۆڤ رۆژانه به‌كاری دێنێ. ژماردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هه‌ڵیان دێنییه‌وه و لێدانی دڵ... ئه‌مانه به‌شێكن له ئه‌ركی ده‌ستبه‌نده‌كه‌ی مایكرۆسۆفت. جیاوازی ئه‌م ده‌ستبه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه له‌وه‌دایه كه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئه‌پل ده‌گونجێت.
