شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی وایه‌رله‌یسی ئاداتا
شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئامێره دیجیتالییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ئامێره‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌رداێت و له كێبڵیه‌وه ده‌بێته وایه‌رله‌یس، چه‌ند جارێك له به‌شی ئایتی گۆڤاره‌كه‌ماندا تیشكمان خستۆته سه‌ر چه‌ند شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌كی وایه‌رله‌یس. به‌مدواییه یه‌كێكی دیكه له شه‌حنكه‌ره‌وه وایه‌رله‌یسه‌كان كه‌وتۆته بازاڕ به‌ناوی ADATA CE700 تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌مانه‌ن: 5 ڤۆڵت وه‌زه وه‌رده‌گرێ و هه‌ر 5 ڤۆڵته‌كه‌ش ده‌داته‌وه، به كێبڵی Micro usb كاره‌با وه‌رده‌گرێ. له‌ئاست كاره‌بای به‌هێزدا خۆراگره، له ئاست گه‌رمای زۆردا تێكناچێت، كێشی 120 گرامه. دیزاینه‌كه‌ی سه‌رنج راكێشه.
شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی ناوبراو له دوو به‌ش پێكهاتووه، به‌شی سه‌ره‌كی پلاسیتكه و ره‌نگی ره‌ساسییه، به‌ڵام تۆز و خۆڵ ناگرێت. له‌لای گۆشه‌ی راستی شه‌حنكه‌ره‌وه‌كه شوێنی دانانی micro USB هه‌یه. هه‌ركه مۆبایله‌كه‌ت خسته سه‌ر شه‌حنكه‌ره‌وه‌كه ئۆتۆماتیكی ده‌ست ده‌كات به شه‌حنكردنه‌وه. به‌شی دووه‌می شه‌حنكه‌ره‌وه‌كه پلێتی ئه‌لۆمینیۆمه و زۆر به‌هێزه، پلێته‌كه كه به ستاند ده‌ناسرێت بۆ راگرتنی مۆبایله.
