بۆچی له فه‌یسبووك بلۆك ده‌كرێی؟
ره‌نگه ئه‌م مانشێته‌ی سه‌ره‌وه پرسیاری زۆر له‌و كه‌سانه بێت كه له فه‌یسبووكدا ئه‌كاونتیان هه‌یه واته ماڵێكی مه‌جازیان له فه‌یسبووكدا كردۆته‌وه، به‌ڵێ بۆچی و هۆكاره‌كان چین كه له فه‌یسبووكدا بلۆك ده‌كرێی؟
پێشووتر وای بۆ ده‌چوون كه ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كی زۆر ئه‌دی كه‌ن گرفتی بلۆك كردنی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێ، كه‌چی وانییه و ته‌واو هه‌ڵه‌یه.
كاتێك یه‌كێك له فه‌یسبووك بلۆك ده‌كرێت له‌راستیدا هه‌ندێك رێسا و یاسای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشێل كردووه، بلۆك كردن یان جۆرێك له سزادان.
چه‌ند جۆره بلۆك كردن له فه‌یسبووك هه‌یه.
یه‌كه‌م: كاتێك تۆ داوای هاوڕێیه‌تی له‌كه‌سێك ده‌كه‌ی كه نایناسی، یان ده‌شیناسی، به‌ڵام ئه‌و حه‌زناكات په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ دابمه‌زرێنێ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌دیان ده‌كه‌ی و وه‌ڵامت نه‌ده‌نه‌وه له پێنج كه‌س تێپه‌ڕی ئه‌وه بلۆك ده‌كرێی.
دووه‌م: كاتێك ئێوه له‌سه‌ر دیواری خۆتان یان كه‌سانی دیكه په‌یامێك یان كۆمێنێتك داده‌نێی، ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێك كۆمێنێته‌كه یان بابه‌ته‌كه به نه‌شیاو دابنێن یان فیلمێكی ترسێنه‌ر دابنێی یان فیلمێكی سێكسی دابنێی ئه‌وه بلۆك ده‌كرێی. بلۆك كردنه‌كان له هه‌فته‌یه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات هه‌تا مانگێك جاریش هه‌یه ئه‌گه‌ر شتێكی گرنگ بێت ئه‌وه ئه‌كاونته‌كه بۆ هه‌میشه داده‌ده‌خرێت. بلۆك كردنی یه‌ك مانگی هیچ رێگا چاره‌یه‌كی نییه ده‌بێ هه‌تا مانگێك سه‌بر بكه‌ی. بۆ ئه‌وه‌ی كه بلۆك نه‌كرێی ده‌بێت هه‌وڵبده‌ی به‌هیچ جۆرێك كۆمێنێت وێنه یان په‌یام بۆ كه‌سانی نه‌ناسراو نه‌نێری. بلۆك كردن به‌هۆی ناردنی داواكاری دۆستایه‌تی و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر له 2 رۆژ هه‌تا مانگێكه، به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی چه‌ند جار ئه‌وه‌ت دووباره كردۆته‌وه. جار هه‌یه ته‌نیا ناتوانی وێنه دابنێی، ئه‌مه‌یان به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن تۆوه هه‌ندێك وێنه داندراون كه به دڵی كه‌سانی دیكه نه‌بووه. ده‌كرێت ماوه‌ی بلۆك كردن به‌مشێوازه كه‌م بكه‌یه‌وه، سه‌ر له دیواره‌كه‌ی خۆت بده و ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا كردووته بیسره‌وه، وه‌ك كۆمێنته‌كان، په‌شیمانبوونه‌وه له ناردنی داواكاری بۆ دۆستانی نوێ..
