گه‌سكی كاره‌بایی پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌هێز
گه‌سكی كاره‌بایی ئامێرێكه، ئه‌گه‌ر ده‌نگه زۆره‌كه‌ی نه‌بێت به‌ڕاستی خزمه‌تێكی گه‌وره ده‌كات، ئه‌وانیش توانایی و هێز و خزمه‌تگوزاری خۆیان هه‌یه، گه‌سكی كاره‌بایی وا هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا پاك ده‌كاته‌وه، ده‌نگیشی نییه، جۆرێكی دیكه‌یان جگه له پاككردنه‌وه و شوێنه‌كه به ئاویش پاك ده‌كاته‌وه...
له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای LG گه‌سكێكی كاره‌بایی به‌رهه‌م هێناوه كه جگه له‌وه‌ی ژووره‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت وردترین شتیش هه‌ڵده‌مژێ، بۆ نموونه تاڵه موویه‌كیش، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه گیانله‌به‌ری ماڵی راده‌گرن وه‌ك سه‌گ و پشیله و موویان ده‌وه‌رێت، ته‌نانه‌ت باكتریا و زینده‌وه‌ری زۆر بچووك كه به چاو نابیندرێن ئه‌و گه‌سكه هه‌ڵیان ده‌مژێ. گه‌سكی كاره‌بای (ستێلا) بۆنی ناخۆشیش هه‌ڵده‌مژێت، بۆ نموونه بۆنی پارچه‌یه‌كی سووتاو دێت یان بۆنێكی ناخۆشیتر ئه‌م گه‌سكه ئه‌ویش هه‌ڵده‌مژێت.
