ئۆتۆمبیلێك وزه‌ی خۆی له هه‌وا وه‌رده‌گرێ
زانایان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هه‌وڵه‌كانیان له‌م بواره‌دا چڕكردۆته‌وه كه چیدیكه له وزه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ ئۆتۆمبیل و ئامێره‌كانی دیكه سوود وه‌رنه‌گرێ، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان بگه‌نه سه‌ركه‌وتن، ئیدی پێویست به راوه‌ستان له نۆره و وه‌ستان له‌ریزی وه‌رگرتنی به‌نزین ناكات و كۆبۆنیشی پێویست نییه. هه‌تا ئێستا هه‌وڵدراوه وزه‌ی خۆر جێگره‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل بێت، له‌م دواییه‌شدا كۆمپانیای پژۆ (بیجۆ) هه‌وڵیداوه نه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئۆتۆمبێل به‌رهه‌م بێنێ كه پێویست به‌دانانی باتری نه‌كات و واته وزه‌ی خۆر و كاره‌باشی نه‌وێت و ته‌نیا به هه‌وا كار بكات.
ئۆتۆمبێلی جۆری Hybrid air 2008 باتری ناوێت و ته‌نیا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی یان ستاپ گرتن، وزه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت.
له‌ناو شاردا خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه 70 كیلۆمه‌تره كه ئه‌مه‌ش بۆ شار گونجاوه، جگه له‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی شار به تێكه‌ڵاوییه‌ك له وزه‌ی هه‌وا و به‌نزین كار ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت پژۆ ساڵی 2016 ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی بخاته بازاڕه‌وه.
