لیام بۆ هەرێمی كوردستانیش دەگونجێت
لیام (LIAM) دینه‌مۆیه‌كی وه‌رگری كاره‌بایه له وزه‌ی باوه، واته وزه‌ی با ده‌كاته كاره‌با. ئه‌م ئامێره به دۆستی ژینگه ناسراوه چونكه وه‌ك مه‌كینه‌ی گازوایلی گه‌ڕه‌كه‌كان نییه كه جگه له دهنگهدهنگێكی زۆر ژینگه‌ش به دووكه‌ڵه‌كه‌ی پیس بكات، ئه‌م ئامێره وه‌ك ئالیارێكی ته‌له‌ڤزیۆن له‌سه‌ر بان داده‌ندرێت، به‌رده‌وام رۆژانه ئه‌گه‌ر با به ئاراسته‌یه‌كی باش‌دا بێت كاربایە 6 ئامێر ده‌به‌خشێت. كه ئه‌مه‌ش جێگرهكهوهیهكی باشی مه‌كینه‌ی گازاویله، هه‌ربۆیه له زۆر شوێنی كوردستان به‌تایبه‌تی له ناوچه چیاییه‌كان كه با له زۆربه‌ی وه‌رزه‌كانی ساڵدا دێت زۆر گونجاوه.
