رۆبۆته‌ مرۆڤ شێوه‌كان داهاتووی جیهان ده‌گۆڕن

رۆبۆته‌ مرۆڤ شێوه‌كان داهاتووی جیهان ده‌گۆڕن
رۆبۆته‌ مرۆڤ شێوه‌كان داهاتووی جیهان ده‌گۆڕن
ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ین فیلمێكی خه‌یاڵی نییه‌، به‌ڵكو راستییه‌كه‌ زۆر به‌ زوویی دێته‌ دی، ده‌چییه‌ سۆپه‌رماركێتێك هیچ مرۆڤێك له‌ سۆپه‌رماركێته‌كه‌دا نابینی، ئه‌وه‌ی ئیشوكاره‌كان راده‌په‌ڕێنن رۆبۆته‌كانن. له‌مێژه‌ خولیای مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ركه‌كانی به‌ رۆبۆت بسپێرێ له‌ ئارادایه‌، كۆمپانیای Soft bank رۆبۆتی pepperی چێكردووه‌، كه‌ نه‌ ته‌نیا كارو ئه‌ركی سۆپه‌رماركێته‌كان بگره‌ كاروباری ماڵه‌وه‌ش ئه‌نجام ده‌دات. رۆبۆتی ناوبراو چاوی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ وردترین شته‌كان ببینێ، هه‌روه‌ها باڵای 120 (سم)ه‌. رۆبۆته‌كه‌ جگه‌ له‌ زمانی ژاپۆنی ده‌توانێ به‌ زمانه‌كانی فه‌ره‌نسی، ئینگلیزی و ئیسپانیش قسه‌ بكات له‌ نیازی منداڵانی ماڵه‌وه‌ تێده‌گات و ده‌توانێ یاریان له‌گه‌ڵ بكات، جووڵه‌ و كرداری pepper زۆر له‌ شێوه‌ی مرۆڤ ده‌چێت، چونكه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ منداڵاندا ده‌بن بۆیه‌ هه‌وڵدراوه‌ له‌ ماده‌ی نه‌رم له‌ چێكردنی رۆبۆته‌كه‌دا سوود وه‌ربگیرێت، هه‌تا زیان به‌ منداڵه‌كان نه‌گه‌یه‌نێت، رۆبۆته‌كه‌ هه‌تا 12 كاتژمێر شه‌حنی پێویست نییه‌.
Top