كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی ئارۆ لە هیچیان ناچێ!
له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هه‌ر رۆژه داهێنانێكی نوێ ده‌بینین، ته‌كنه‌لۆژییه‌كی نوێتر له نه‌وه‌ی پێش خۆی، كاتژمێرە زیره‌كه‌كه‌ی ئارۆ Aroow كه به‌م دواییه به‌رهه‌م هاتووه، راسته له شێوه و دیزایندا لە كاتژمێری زیره‌كی مۆتۆ 360 مۆتۆرلا ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له ئارۆدا هه‌یه له مۆتۆدا نییه، بۆ نموونه ده‌كرێت به‌م كاتژمێره وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كان بده‌یه‌وه، هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی 8 میگاپیكسلی كه له‌م كاتژمێره‌دا هه‌یه له‌وانی دیكه‌دا نییه، چونكه كامێراكه به هه‌رچوار ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێت و فیلم و وێنه به كوالیتی HD ده‌گرێت، هه‌روه‌ها سیسته‌می GPSی له‌سه‌ره، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆسیقی.
