ئایا سۆلۆهێل شوێنی پایسكل ده‌گرێته‌وه؟
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا ده‌ركه‌وتووه كه گرنگترین و به‌سوودترین ئامێر كه مرۆڤ به‌رهه‌می هێنابێ و جگه له سوود هیچ زیانێكی بۆ ژینگه و ته‌ندروستی مرۆڤ نه‌بێ پایسكله! به‌ڵێ پایسكل له باری خزمه‌ت و سوودگه‌یاندن به مرۆڤه‌وه له‌سه‌رووی فڕۆكه‌ش دێت، چونكه فڕۆكه راسته سوودی زۆری هه‌یه، به‌ڵام زیانیشی بۆ ژینگه زۆره. پایسكل له‌م چه‌ند ساڵه‌دا گۆڕانكاريی زۆری به‌سه‌رداهات و له یه‌ك دوو ساڵی رابردووش‌دا ئامێرێكی هاوشێوه‌ی پایسكل به‌رهه‌م هات كه به سۆلۆهێل (solowheel-orbit) ناسراوه، ئه‌م ئامێره له‌لایه‌ن كۆمپانیای Inventist به‌رهه‌مهاتووه، ئه‌م ئامێره له‌م دواییه‌دا ڤێرژنێكی نوێی به‌رهه‌م هاتووه، ئامێره‌كه ته‌نیا یه‌ك تایه‌یه. ئامێره یه‌ك تایه‌یه‌كه ده‌توانێت كه‌سێك به كێشی 75 كیلۆوه به خێرایی 12 میل له كاتژمێردا هه‌ڵبگرێت و بیگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست. ئامێره‌كه كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 10 كیلۆیه و دوو پەیدانی هه‌یه و جگه له‌وه‌ش به ئاسانیش شه‌حن ده‌بێته‌وه به‌هه‌ر شه‌حنكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌توانێت 19 كیلۆمه‌تر بڕوات. ئه‌م ئامێره چرای پێشه‌وه و پشته‌وه‌ی هه‌یه و له‌گه‌ڵ مۆبایلیش په‌یوه‌ند ده‌درێت.
