بەهۆی یارییەكەوە منداڵەكەی دەفرۆشێت
بەهۆی ئاڵودەبوون بەیاری (كاندی كراش ) باوكێك منداڵەكەی خۆی دەفرۆشێت لە ووڵاتی چیندا پۆلێس ووڵاتی چین پیاوێك دەستگیر دەكات بەوەی كە منداڵەكەی فرۆشتووە , ئەمەو هاوسەری پیاوەكە ئاشكرای كرد بەهۆی ئاڵودەبوونی پیاوەكە بەم یارییە و نەبوونی پارەی تەواو بۆیە ئەم كارەی كردوو . وەهەروەها پۆلیس وەی ڕاگەیاند كە ماوەیەكی زۆر چاودێری كراوە ئەمە دووەم منداڵە كە ئەم باوكە دەی فرۆشێت .
