داری دیجیتالی ئامێره‌كان شه‌حن ده‌كه‌نه‌وه
ڤیڤین مۆلێر ئه‌و داهێنه‌ره فه‌ره‌نسیه‌یه كه توانی داری دیجیتالی سه‌رنجڕاكێش كه وزه‌ی خۆی له خۆر وه‌رده‌گرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌دانیشه بۆ ئامێره دیجیتالییه‌كان له‌م دواییه‌دا توانی گۆڕانكاری به‌سه‌ر داره دیجیتالییه‌كاندا بێنێ. داری دیجیتالی كه به (Electree mini) ناسراوه تیشكی خۆر به‌هۆی ئه‌و په‌نێلانه‌ی له‌سه‌ریه‌وه‌ن وه‌رده‌گرێ، په‌نێله‌كانیش كه له شێوه‌ی گه‌ڵای دارن وزه له‌خۆیاندا راده‌گرن به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت ئامێره‌كانی وه‌ك مۆبایل، لاپ‌تۆپ، كامێرا..تاد شه‌حن بكه‌یه‌وه. جگه له‌وه‌ی كه وه‌ك ئامێرێكی شه‌حنكردنه‌وه‌یه ستایلێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه و گلۆپی جوانی ره‌نگاوره‌نگی هه‌یه كه دیكۆرێكی جوان به ماڵه‌وه ده‌به‌خشن.
