گۆڕانێك له كامێرای پانۆراماییدا
گروپێك له ئه‌ندازیارانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له فه‌ره‌نسه كامێرایه‌كی پانۆراماییان به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌كرێت وه‌ك گۆڕانێك له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیادا سه‌یر بكرێت، بۆ زانیاری زیاتر پانۆراما به‌م جۆره وێنه و فیلمانه ده‌گوترێت كه له‌یه‌ك كاتدا هه‌موو ده‌وروبه‌ری وێنه یان فیلمه‌كه ببینی واته 360 پله ده‌وروبه‌ری خۆت.
كامێرای جۆری cam360 ده‌توانێت له یه‌ك چركه‌دا 30 فریم فیلم هه‌ڵبگرێته‌وه. كامێراكه ستایله‌كه‌ی لە میوه‌ی هه‌رمێ ده‌چێت، پێكهاتووه له سێ عه‌ده‌سه‌ی جۆری fish-Eye كه به‌هۆیه‌وه ده‌كرێت فیلمی 360 پله بگری، هه‌روه‌ها وێنه‌ی پانۆرامایی 8 میگاپیكسلی. له‌م كامێرایه‌دا ڤیدیۆكان به فۆرماتی MP4 و وێنه‌كان به فۆرماتی JPG خه‌زن ده‌بن. كێشی كامێراكه 180 گرامه و سیسته‌می ده‌ستنیشانكردنی شوێن واته GPS تێدایه سێ مایكی تێدایه بۆ ده‌نگ تۆماركردنی هه‌ر چوارده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها ئاویشی تێناچێت.
