جۆكه‌رێك له جیهانی ده‌نگدا
جۆكه‌ر بوون به‌و ئامێره دیجیتالییانه ده‌گوترێت كه له‌یه‌ك كاتدا چه‌ند ئه‌ركێك ئه‌نجام بدات، واته جگه له ئه‌ركی خۆی ئه‌ركی دیكه‌ش ئه‌نجام بدات. له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌یسه‌ره‌وه سپێكه‌ر واته بڵندگۆییه‌ك به‌رهه‌مهات كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تێدایه بۆیه پێیده‌گوترێت جۆكه‌ر. بڵندگۆی جۆری power speaker سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌یه بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایل و ئامێره‌كانی دیكه‌ی دیجیتالی، هه‌روه‌ها له سیسته‌می NFCیش پشتیوانی ده‌كات. بۆ نموونه هه‌ركاتێك مۆبایله‌كه‌ت له‌سه‌ر بڵندگۆكه دانا هه‌ڵبه‌ته به‌بێ هیچ وایه‌رێك هه‌م گۆرانییه‌كانی ناو مۆبایله‌كه بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌م مۆبایله‌كه شه‌حن ده‌كاته‌وه. خودی سپیكه‌ره‌كه شه‌حنییه و ده‌كرێت هه‌تا 7 كاتژمێر به‌بێ سوود وه‌رگرتن له كاره‌با كار بكات. پرۆگرامێكی تایبه‌تیشی له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنیه‌وه بۆ چێكراوه تاكو به ئاسانی سوود له‌م سپیكه‌ره وه‌ربگرن.
