فلاش میمۆری سیلیكۆن پاوه‌ر
كۆمپانیای سیلیكۆن پاوه‌ر یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی میمۆرییه به گشت جۆره‌كانییه‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا دوو جۆره فلاش میمۆری خسته بازاڕه‌وه كه به جۆره‌كانی touch T06 تایبه‌ت به پۆرتی USB 2 و هه‌روه‌ها فلاش میمۆری جۆری jewel J06 تایبه‌ت به پۆرتی USB3 خسته بازاڕه‌وه كه هه‌ردوو جۆره‌كه سێ ره‌نگی سپی و ره‌ساسی و شینیان هه‌یه.
خاڵه به‌رچاوه‌كانی ئه‌م فلاش میمۆرییه ئه‌وه‌یه كه زۆر بچووكه كێشی زۆر كه‌مه جگه له‌وه‌ش ستایله‌كه‌ی سه‌رنج راكێشه و گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه به كه‌وتنه ناو ئاو و شله‌مه‌نییه‌وه تێك ناچێت، دژه به‌ركه‌وتنه و تۆز و خۆڵ زیانی پێناگه‌یه‌نێ. قه‌واره‌ی داكردنی داتاكان له‌م فلاش میمۆرییانهدا 4 گیگا، 8 گیگا، 16 گیگا و 32 گیگا و 64 گیگان.
