قه‌ڵه‌مێك بۆ دروستكردنی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته
سێ ره‌هه‌ند یان 3D ماوه‌یه‌كه له‌ناو جیهانی قهڵهمیشدا جێی خۆی گرتووه، ده‌كرێت به‌و پێنووسانه‌ی كه سێ رهههندین وێنه‌یه‌ك به‌ته‌واوی چێ بكه‌ی، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌ز به‌ڵكو وێنه‌كه خۆی وه‌ك وێنه‌یه‌كی به‌رجه‌سته، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر وێنه‌ی گوڵێك بكێشیه‌وه ته‌واو وه‌ك گوڵێكی پلاستیكی بێت. هه‌رچه‌نده پێشووتریش پێنووسی له‌م شێوه‌یه‌مان ناساندووه كه پێنووسی جۆری Nix بوو، به‌ڵام پێنووسی corepop تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیای هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ماده‌كه‌ی ناوی له‌بری ئه‌وه‌ی به هێزی گه‌رمایی بێته ده‌ر، به وزه‌ی تیشكی سه‌رووی بنه‌وشی دێته ده‌ر و ئه‌مه‌ش نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنه‌ر به‌تایبه‌ت گه‌ر منداڵ بێت په‌نجه‌كانی به‌هۆی ماده گه‌رمه‌كه‌وه زيانيان پێ بگات جگه له‌وه‌ش له‌كاتی كاركردندا بۆنی ناخۆشی پلاستیك بڵاو نابێته‌وه.
