ئه‌نگوستیله‌ی دیجیتالی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان
ئامراز و كه‌ره‌سه‌كانی رابردوو به به‌رگێكی نوێوه و به ئه‌ركێكی نوێوه دێنه‌وه مه‌یدان، كاتژمێر ئێستا ئه‌گه‌ر چه‌ند ئه‌رك ئه‌نجام نه‌دات به حسێب نایه‌ت، ئه‌نگوستیله جاران كه هه‌ر وه‌ك ئیكسوارێكی جوانی له په‌نجه ده‌خرا به‌ره‌و دیجیتالی هه‌نگاوی ناوه.
ئه‌نگوستیله‌یه‌كی دیجیتالی كه شێوازه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌نگوستیله كلاسییه‌كان ده‌چێت و به “رینگلای” ناسراوه و نه‌قیمه‌یه‌كی له‌سه‌ره كه چه‌ندین ره‌نگی هه‌یه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه، كاتێك یه‌كێك په‌یوه‌ندی به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات یان كورته‌په‌یامێكی بۆ دێت ئه‌نگوستیله‌كه له په‌نجه‌كه‌دا ده‌له‌رێته‌وه و نه‌قیمه‌كه‌ی وه‌ك گلۆپێك هه‌ڵده‌بێت و ده‌كوژێته‌وه. به ویستی خۆت ده‌توانی ره‌نگی نه‌قیمه‌كه بگۆڕی بۆ نموونه وای پرۆگرام بۆ دابنێی بۆ هه‌ر كه‌سێك ره‌نگێكی تایبه‌تی دیاری بكه‌ی و به‌هۆی ره‌نگه‌كه‌وه بزانی كێ په‌یوه‌ندی پێته‌وه ده‌كات.
