چاوخشاندنێك بە مۆبایلی هۆشمەندی OPPO N1 mini دا
كۆمانپای ئۆپۆ هەر لەخۆیەوە ناوی مینی واتە بچووكی بەسەر هاندی هۆشمەندی oppo N1 mini بڕیوە. چونكە مۆبایلێك 6 ئینج بێت مینی چ مانایەكی دەبێت. رەنگە كۆمپانیایەكە بە بەراورد بە ڤێرژنی پێشووتر كە شەش ئینج بوو ئەمەیان بە مینی دابنێت.
شاشەی ئەم هاندە هۆشمەندە لە جۆری HDیە. یەك گیگابایت رامەكەیەتی، سیستەمێكی تایبەتی لەسەرە كە بەناوی Color OS ناسراوە، خاڵی سەرنجڕاكێش لەم هاندەدا ئەوەیە كە كامێراكەی بە دەوری خۆیدا دەسوووڕێتەوە و 13 میگاپیكسلە و بۆ وێنەگرتن بۆ بەكارهێنەرەكەی گونجاوە.
