چەرخی دیجیتالی هۆشمەند بۆ وازهێنان لە جگەرە
جگەرە ئەو بەڵا ماڵوێرانكەرەیە كە مرۆڤ بە دەستی خۆی تووشی خۆی دەكات و دواتریش هەرچەندە هەوڵ دەدات وازی پێ لێ ناەێنرێت، ساڵانە بە ملیۆن كەس لە جیهاندا دەكاتە قوربانی. زۆر هەوڵیشدراوە كە ئامێرێك یان دەواودەرمانێك دابەێنرێت مرۆڤ بتوانێ بەەۆیەوە واز لە جگەرە بێنێت، بەڵام كە ئیرادە نەبوو ئامێرەكان بێ سوودن.
لەم دواییەدا كۆمپانیایەك هەوڵیداوە چەرخێكی دیجیتاڵی هۆشمەند بەرهەم بەێنێ كە هۆكارێك بێت بۆ وازهێنان لە جگەرە، ئەم چەرخە دیجیتاڵییە شاشەیەكی لەگەڵدایە، كە رێژەی ئەو جگەرانەی بەكارهێنەرەكەی لە رۆژدا دەیكێشێ نیشانی دەدات، تەنانەت مەودا و كاتی نێوان دوو جگەرەش دەستنیشان دەكات و هەروەها لە شاشەكە نیشان دەدرێت كە چەندە مادەی نیكۆتین چۆتە ناو جەستەتەوە و زیانی مادە زیانبەخشەكان چەندن بۆ جەستەت، سەیرتر لەوەدایە چەرخە هۆشمەندەكە بە تۆڕی ئینتەرنێتیشەوە پەیوەند دەدرێت و نیشان دەدات كە رۆژانە چەند دەنك جگەرە دەكێشرێت و چ رێگا چارەیەك هەیە بۆ ئەوەی كە ئەم رێژەیە كەم بێتەوە.
