بێ ئینتەرنێت لە نەخشەی گوگڵ سوود وەربگرن

بێ ئینتەرنێت لە نەخشەی گوگڵ سوود وەربگرن
بێ ئینتەرنێت لە نەخشەی گوگڵ سوود وەربگرن

تواناكانی ئۆنلاینی گوگڵ ماپ واتە نەخشەی گوگڵ بۆ ەەمووان روون و ئاشكرایە، ئەم خزمەتگوزارییە بەجۆرێكە كە شوێنی ئێستاكەت نیشان دەدات و بچیە هەر شوێنێك پێت دەڵێت لە چ شوێنێكی، بەڵام بۆ سوود وەرگرتن لە گوگڵ ماپ پێویست دەكات هێڵی ئینتەرنێتت هەبێت، بەڵام ئایا دەكرێت بەبێ هێڵی ئینتەرنێتیش لەم خزمەتگوزارییە سوود وەربگری؟
وەڵامی پرسیاری سەرەوە بەڵێیە، بەڵێ دەكرێت بەبێ بوونی هیچ خزمەتگوزارییەكی ئینتەرنێتیش لەسەر تەبلێت یان مۆبایلەكەت لەم خزمەتگوزارییە سوود وەربگری، لەسەرەتادا دەبێت دوایین ڤێرژنی پرۆگرامی گوگڵ ماپ لەسەر تەبلێت، لاپتۆپ یان مۆبایلەكەت هەبێت. دوای ئەمە بچۆ سەر دوگمەی پرۆفایل، ئەم دوگمەیە لەلای شریتی بەدواداگەڕاندا هەڵكەوتووە، دوای كلیك كردن لەسەر ئەمە زانیارییەكانی پرۆفایلی خۆت ببینە و بچۆ سەر كۆتایی لاپەڕەكە و فەرمانی offline maps لێبدە‌. دواتر خەزنی بكە، لەمەو بە دوا بەبێ ئینتەرنێتیش دەتوانی سوود لە خزمەتگوزارییەكانی ئەم نەخشەیە وەربگری.
Top