تەبلێت- نوت بووكێك بۆ قوتابیان
هەروەك لە هەواڵەكانی بەشی ئایتیدا بۆتان دەردەكەوێت كە بازاڕی تەبلێت هەروا دێ و گەرمتر دەبێت، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنیش هەوڵدەدەن تەبلێتەكانیان تایبەتمەند بكەن بە توێژێكی تایبەتەوە. لەو نێوەدا قوتابیان بەششێكی گەورە لە بەكارهێنەرانی تەبلێت پێكدێنن، كۆمپانیای ئەنتەل كە ناوێكی نامۆ نییە بۆ جیهانی تەكنەلۆژیای سەردەم، تەبلێتی جۆری intel education2-in-1 بەرهەم هێناوە بەناوەكەی را دیارە كە دوو ئامێرە لەیەك ئامێردا. ئەم تەبلێتە بۆ توێژی خوێندكار و قوتابییەو تەبلێتەكە هەم تەبلێتە و هەم نوت بووك. ئامێرەكە دەكرێت شاشەكەی بسوڕێندرێت و وەك تەبلێت سوودی لێوەربگیردرێت. كیبۆردەكەی لێبكرێتەوە، یان پێوەبێت و وەك نوت بووك سوودی لێوەربگیردرێت. باتری ئامێرەكە تا 8 كاتژمێر دانابەزێت، خاڵی بەهێزی تەبلێت- نوت بووكەكە ئەوەیە كە پتەوە، بە زەربە و بەركەوتنی كەمیش هیچی لێنایە، ئاوی ناچێتە ناوی و تۆز و خۆڵی لێنانیشێ..
