تەبلێتێك وەك كاغەز دەنووشتێتەوە

تەبلێتێك وەك كاغەز دەنووشتێتەوە
تەبلێتێك وەك كاغەز دەنووشتێتەوە

یەكێك لە تەبلێتە سەرنج راكێشەكان كە بەم دواییە بەرهەم هاتووە، تەبلێتی جۆری paperfoldە، ئەم تەبلێتە لەلایەن پسپۆرانی تاقیگەی Human media lab لە زانكۆی كویینی كەنەدا بەرهەم هاتووە، كە وەك كاغەز دەنوشتێتەوە‌. تەبلێتەكە لە سێ شاشە پێكهاتووە كە شاشەكان رەش و سپین. بەكارهێنەر دەتوانێت وێنەیەك بەشێوەی پارچە پارچە لەهەر سێ شاشەكەدا ببینی.
شاشەكان وەك پازەلێك لەلای یەك دادەنرێن، دەشكرێت هەركام لە شاشەكان بە جیا بن.
هەرچەندە بیرۆكەی ئەم تەبلێتە بۆ پرۆژەیەكی مایكرۆسۆفت دەچێت كە لە ساڵی 2010 هەوڵی بۆدا ئەویش دروستكردنی تەبلێت لەسەر شێوەی كتێب بوو، بەڵام ئەوكات بەهەر هۆكارێك بێت مایكرۆسۆفت لە خستنەبازاڕی تەبلێتە شێوە كتێبییەكە وازی هێنا. دواتر كۆمپانیای سۆنی جارێكی دیكە هەوڵی داوە ئەم پرۆژەیە بەشێوەیەكی دیكە بەرهەم بێنێ.
Top