پرۆگرامێكی سەركەوتوو بۆ گۆڕینی فۆرماتی دیڤی دی
هەرچەندە پێدەچێت چەند ساڵێكی دیكە DVDیش وەك زۆر ئامێری دیكەی دیجیتالی كە پێشتر هەبوون و ئێستا نەماون بخرێتە ئەرشیفی مێژووی تەكنەلۆژیاوە، بەڵام هەتا ئێستاش كاریگەریی خۆی هەیە و بۆ داكردنی داتاكان و بۆ لێدانی فیلم و هەڵگرتن و ئەرشیف كردن سوودی لێوەردەگیردرێت. فۆرماتەكانی دیڤی دیش گەلێكن، نموونەیەكی سادە، زۆر جاران فیلمێك دەخەینە سەر ئامێری DVD playerی ماڵەوە كەچی فیلمەكە ناخوێنێتەوە، كەچی لەسەر DVDیەكی دیكە دەیخوێنێتەوە، بۆ گۆڕینی فۆرماتەكانی DVDی بۆ یەكتر پێویست بە پرۆگرامێك دەكات كە بە ئاسانی فۆرماتەكە بگۆڕێت، پرۆگرامی VSO DVD converter ultimate ئەو پرۆگرامەیە كە بەكارهێنەر بە ئاسانی دەتوانێ فیلمەكانی سەر DVDیەك بۆ فۆرماتێكی دیكە بگۆڕێت.
گۆڕینی كوالیتی فیلم، گۆڕینی سایزی وێنە، بردنە سەری كوالیتی دەنگ، كۆپی كردن لە DVDیەك بۆ DVDیەكی دیكە، خێرایی لە كۆپی كردندا، چێكردنی مینۆ بۆ DVD و دانانی ژێرنووس بۆ فیلم و چەندین توانای دیكە لە تایبەتمەندییەكانی ئەم پرۆگرامەن.
