ئامێرێكی هاندەری منداڵان بۆ یاری لە دەرەوەی ماڵەوە

ئامێرێكی هاندەری منداڵان بۆ یاری لە دەرەوەی ماڵەوە
ئامێرێكی هاندەری منداڵان بۆ یاری لە دەرەوەی ماڵەوە
بە داهاتنی تەكنەلۆژیای نوێ بەداخەوە ئەگەرچی سوودیشی هەیە زیانەكانیشی لە سوودەكانی كەمتر نین، بەتایبەتی بۆ منداڵان، چونكە یاریە ئەلكترۆنییەكان وەك پلەی ستەیشن و بوونی تەبلێت و لاپتۆپ وای كردووە منداڵان گۆشەگیر بن و كەمتر بچنە دەرەوە و یاری جەستەیی وەك تۆپێن و یارییە كوردەوارییەكان ئەنجام بدەن.
لەم دواییەدا ئامێرێك بۆ ئەم مەبەستە داندراوە بەناوی ibitz kid كە بەشێوەی وایەرلەیس بە ئایفۆن یان ئایپاد پەیوەند دەدرێت و ئەو هەنگاوانەی منداڵەكە ناونی و ئەو جموجۆڵانەی ئەنجامی داون دەكاتە یارییەكی ڤیدیۆیی. پاشان بەپێی ئەو هەنگاوانەی منداڵەكە هەڵیگرتوون لە جیهانی مەجازیدا خەڵاتی پێدەبەخشێت، ئەگەر بەپێی پێوانی ئامێرەكە خەڵاتی زۆری پێدرا دەكرێت دایك و باوكیش خەڵاتەكە بكەن بە واقیعی و یارمەتی و پاڵپشتی منداڵەكە بكەن لە جووڵەو چالاكیی جەستەیی. ئەم ئامێرە دەكرێت لە پێڵاو مۆبایلەكە بخرێت. ئەم تەكنەلۆژییە لە بەرامبەر ئاودا خۆراگرە و حەوت رەنگی هەیە‌.
Top