لەسەر مێزی دیجیتالی قاوەش بخۆوە و سەیری سایتیش بكە

لەسەر مێزی دیجیتالی قاوەش بخۆوە و سەیری سایتیش بكە
لەسەر مێزی دیجیتالی قاوەش بخۆوە و سەیری سایتیش بكە
مێزی هۆشمەندی دیجیتالی ماوەیەكی لەمێژ نییە شوێنی خۆی لەناو جیهانی ئامێرە دیجیتالییەكاندا گرتووە، مێزی سمارتی دیجیتالی لە شێوەی مێزێكی بچووك دەچێت كە دەكرێت هەم وەك مێز سوودی لێوەربگری و هەم ئەركەكانی كۆمپیۆتەر وەك كردنەوەی ئینتەرنێت، گەمە كردن، كردنەوەی پرۆگرامەكان و تەنانەت دیزاین و نەخشەسازیشی پێ ئەنجام بدەی. لەم دواییەدا مێزێكی هۆشمەند بەناوی Platform 46 coffee چێكراوە، كە پێكەاتووە لە شاشەیەكی 46 ئینجی و گشت یارییەكان، پرۆگرامە گرنگەكان لەو مێزەدا هەن. ئەو مێزە زۆر هەستیارە و دەكرێت لە یەك كاتدا لە 60 لاوە كاری لەسەر بكرێت، واتە ئەگەر 5 كەسیش وێكڕا و بە دە پەنجە كاری لەسەر بكەن وەڵامدەرەوەی هەموویان دەبێت. شاشەی مێزەكە زۆر لە شووشەیەكی زۆر بەهێز چێكراوە، كە بە ئاو تێكناچێت و ئەگەر لەكاتی كاركردندا قاوە و چایشی بەسەردا بڕژێ هیچ تێك ناچێت. كۆمپیوتەرە مێزەكە رامەكەی 16 گیگابایتە و هاردەكەی 500 گیگابایتە، لەو مێزەدا دوایین سیستەمی بەگەڕخەری ئەندرۆیدی تێدایە و دەكرێت سیستەمی ویندۆز8یشی بخرێتە سەر.
Top