پرۆگرامێك بۆ چێكردنی چەندین دیسكتۆپی مەجازی
رەنگە كۆمپیوتەرەكەی ئێوە تەنیا خۆتان و چەندین كەس لە ئەندامانی ماڵەوە سوودی لێوەربگرن، ئەوكات دەبینی هەركەس بە ویستی خۆی پرۆگرامێك دەكاتەوە یان هەر كەس بە ویستی خۆی فایلێك دادەبەزێنێ و چونكە هەموو لا وەك یەك بیرناكەنەوە، هەندێك حەز دەكەن گەمەیەك بكەن، هەندێكی تریش بە تایب كردن و نووسین خەریكن و هەندێكی دیكەش خەریكی پرۆگرامی دیكەن. ئەوكات حەز دەكەن كۆمپیوتەرەكەتان كرابا بە چەندین كۆمپیوتەر بۆ ئەوەی كە تووشی ئەو كێشەیە نەبن، بەڵام پرۆگرامی Dexpot v1.6.11 Build 2394 ئەو كێەشیە بەتەواوی چارەسەر دەكات، بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە هەركەسێك دەتوانێت دیسكتۆپی تایبەت بەخۆی هەبێت و یان تۆی بەكارهێنەر بۆ هەر كارێك دیسكتۆپێكی تایبەت بەكار بێنی، بۆ نموونە دیسكتۆپێك چێ بكەی بۆ نووسین و یەكێكی دیكەش بۆ وێنە و ئەو شتانە. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانیت هەتا 20 دیسكتۆپ بە جیا چێ بكەی بۆ هەر كامیش پرۆگرامی تایبەت بەخۆی و باكگراوەندی تایبەت بەخۆی هەبێت.
