حەبی كەپسولی كامێرا شوێنی نازور دەگرێتەوە

حەبی كەپسولی كامێرا شوێنی نازور دەگرێتەوە
حەبی كەپسولی كامێرا شوێنی نازور دەگرێتەوە
كۆلۆنوسكۆپی ئەمەی كە پێی دەگوترێت (نازور) كردارێكە پزیشكان بۆ دیتنی ناوەوەی لەشی مرۆڤ سوودی لێوەردەگرن، كە بەهۆی سۆندەیەك كە كامێرایەكی پێوە پەیوەستە لە رێگای دەمەوە بۆ ناو هەناوی مرۆڤەكە دەنێردرێت، ئەم كردارە تارادەیەك بە ئازارە بۆ نەخۆشەكە. بەڵام لەم دواییەدا لەبری كۆلۆنۆسكۆپی كامێرایەكی دیجیتالی كە لە شێوەی حەبێكی كەپسولە بەرهەم هاتووە و رەنگە ئەمە شوێنی نازور بگرێتەوە. حەبە كەپسوولەكە كە بە pillcam ناسراوە، لەلایەن نەخۆشەكەوە قوت دەدرێ و دواتر وێنەكان بۆ پزیشكە بەڕێ دەكات. قەبارەی حەبەكە 12 لە 33 ملم دایە، بە هەردوو سەرەكەی فیلم هەڵدەگرێتەوە، هەروەها ئەو گلۆپە بچووكانەی كە تێیدایە رووناكی بۆ فیلم هەڵگرتنەكە دابین دەكەن. هەروەها بۆ ماوەی 10 كاتژمێر دەتوانێت بەشێوەی وایەرلەیس داتاكان بەڕێ بكات.
Top