گڵاسی ئاویش هێڵی ئینتەرنێتی لەسەرە

گڵاسی ئاویش هێڵی ئینتەرنێتی لەسەرە
گڵاسی ئاویش هێڵی ئینتەرنێتی لەسەرە
ئینتەرنێت واتە لەگەڵ هەموو جیهان لە پەیوەندی دابوون، لەسەرەتادا تەنیا هێڵی ئینتەرنێت لەسەر كۆمپیوتەر بوو، بەڵام ئێستا مۆبایل، سەتەلایت، تەلەڤزیۆن، مێزی هۆشمەند، كامێرا....تاد هێڵی ئینتەرنێتی لەسەرە، لەم دواییەدا ئامێرەكانی دیكەش هێڵی ئینتەرنێتیان هەیە وەك بەفرگر (سەلاجە)، كتلی و چادان، ئاوێنە و تەنانەت ئەو گڵاسە ئاوەی كە وێنەكەی لێرەدا دەبینن.
ئەم گڵاسە دیجیتالییە لە راستیدا لە شاشەیەكی لەمسی پێكهاتووە و هەموو تایبەتمەندیی دیسكتۆپێكی كۆمپیوتەری هەیە. بەهۆی ئەو گڵاسەوە دەكرێت، فەیسبووكەت بكەیەوە، ئێملەكانت بخوێنیەوە و گەمەش بكەی و پرۆگرامە سادەكانیش بكەیەوە.. رەنگی گڵاسەكە بە ویستی بەكارهێنەرەكەی دەگۆڕدرێت. هەرچەندە كاركردن بەو لێوانە بەهۆی ئەوەی كە شاشەكەی رێك نییە دژوارە بەڵام بەكارهێنەر بە هەندێك خۆماندوو كردنەوە لەگەڵی رادێت.
Top