گالاكسی S5 لوتكەی داهێنانی سامسۆنگ
كۆمپانیای سامسۆنگ كە یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی مۆبایل لە پیشانگای ساڵانەی WMC بارشلۆنا و پاش چاوەڕوانییەكی زۆر مۆبایلی گالاكسی S5ی خستەڕوو.
گەلەكسی S5 دەكرێت بڵێین لە ریزی باشترین مۆبایلەكانی هۆشمەند بێتە ژمار، و لە ساڵی 2014دا وەك باشترین مۆبایل سەیر دەكرێت. گەلەكسی S5 لە ریزی فەبلێتەكان دێتە ژمار، چونكە شاشەكەی 5.1 ئینجە و كوالیتیەكەی سەرووی فول ئێچ دییە.
لە بواری ئاسایشەوە ئەم مۆبایلە لە ریزی مۆبایلە سەركەوتووەكان دێت، چونكە سیستەمی پەنجە مۆری تێدایە و هەروەها لە بواری تەندروستیشەوە هەستەوەری لێدانی دڵی تێدایە. ئەم مۆبایلە بە ئاو تێكناچێت و تۆز و خۆڵ ناگرێت. پرۆسیسەری چوار ناوەكی تێدایە و خێراییەكەی 2.5 گیگاهێرتزە، رامەكەی دوو گیگابایتە. لە سیستەمی LTE و هەروەها بلوتوس 4 و میمۆری 16 و 32 گیگابایتی هەیە و دەكرێت میمۆری 128 گیگابایتیشی بخەیە سەر. كامێرای گالاكسی (16) (5s) میگاپیكسلە. لە هەمووی گرنگتر كامێراكەی لە سیستەمی K4 پشتیوانی دەكات.
