ئەیسۆس گۆڕانكاری لە كۆمپیوتەری دیسكتۆپدا پێكدێنێ

ئەیسۆس گۆڕانكاری لە كۆمپیوتەری دیسكتۆپدا پێكدێنێ
ئەیسۆس گۆڕانكاری لە كۆمپیوتەری دیسكتۆپدا پێكدێنێ
لەم چەند ساڵەی دواییدا بازاڕی كۆمپیوتەری سەرمێز واتە دیسكتۆپ تا رادەیەك بەرەو كزی رۆیشت، چونكە كۆمپیوتەری سەرمێز لە چەندین پارچەی لێكجیا پێكهاتووە و هەركام لە پارچەكان شوێنی تایبەتی دەگرن بۆیە لاپتۆپ تا رادەیەك شوێنی دیسكتۆپی گرتۆتەوە، ئەگەرچی بۆ كاركردن بەتایبەتی كاری گرافیكی و دیزاین و مۆنتاژی فیلم كۆمپیوتەری سەرمێز گونجاوتر و كاراترە لە لاپتۆپ، لاپتۆپ زۆرتر بۆ كاری بچووكی رۆژانەی تاكەكەسی گونجاوە، بەڵام لەم دواییەدا كۆمپانیای ئەیسۆس هەوڵیداوە كۆمپیوتەرە سەرمێزەكان بكاتە یەكپارچە و كەیس و مۆنیتۆر و سپیكەر بكاتە یەك.. نوێترین كۆمپیوتەری یەكپارچەی ئەیسۆسیش كۆمپیوتەری جۆری ET2702IGTHە كە 27 ئینجە. كە دوایین تەكنەلۆژیای نوێی تێدا بەكارهاتووە. كوالیتی شاشەكەی سەرووی فول ئیچ دییە، دەكرێ بڵێین باشترین كارتی گرافیكی بۆ نیشاندان و باشترین كارتی دەنگی بۆ گوێگرتن بۆ داندراوە. سیستەمی ویندۆز8ی لەسەرە. گشت تەكنەلۆژییەكی وایەرلەیسی تێدایە.
Top