چۆن بزاندرێت هاندی مۆبایلەكەتان ئەسڵییە؟

چۆن بزاندرێت هاندی مۆبایلەكەتان ئەسڵییە؟
چۆن بزاندرێت هاندی مۆبایلەكەتان ئەسڵییە؟
لەم رۆژانە هاندەكانی مۆبایل ئەوەندە زۆر بوونە كە لێك جیاكردنەوەی هاندی ئەسڵی و عادی یان بەدەل بەواتایەكی دیكە ساختە دژوارە، بەتایبەتی كە هەندێك كۆمپانیای چینی هەوڵیانداوە هاندێك بەرهەم بێنن كە بە مووش لەگەڵ هاندە ئەسڵییەكە جیاوازی نەبێت، هەربۆیە هەوڵ دەدەین چەند خاڵێك لەبارەی جیاكردنەوەی نێوان هاندی ئەسڵی و عادی باس بكەین. بەر لە هەموو شتێك دەبێت ئاگاداری تایبەتمەندییەكانی هاندە ئەسڵییەكە بیت بۆ ئەوەی كە بزانی چ جیاوازییەك هەیە لە نێوان عادی و ئەسڵییەكەدا. ئەو خاڵانە زۆر گرنگن كە بیانزانی: هاندی عادی لەباری كێشەوە قورسترن لە هاندی ئەسڵی. سایز و قەوارەشیان جیاوازیی هەیە. هاندی عادی و (ساختە)دا ئەستوورترن و شاشەكەیان هەندێك بچووكترە، لە كامێرادا بەباشی هەستی پێدەكرێ، چونكە كامێرای هاندی عادی و ساختە كوالیتی زۆر نزمە. شاشەكەشیان كوالیتی زۆر لە خوارێیە و بە باشی هەستی پێدەكرێت. هەر هاندێك كە نیازتە بیكڕی، لەسەرەتادا دانەیەكی ئەسڵیت پێ بێت بۆ ئەوەی كە بە وردی پێكەوە بەراوردیان بكەی، دواتر هەوڵ بدەن كاتێك نیازتان هەیە هاندێك یان تەبلێتیكی ئەسڵی دەكڕن، بچن لە كۆمپانیاكەی خۆی یان نوێنەری كۆمپانیاكە بیكڕن و یان لەو شوێنانە بیكڕن كە بەڕاستی ناسراون نەك ئەوانەی لەسەر شەقامەكان دایان ناون.
Top