ئاسۆس شاكارێكی گرنگی دیجیتالی بەرهەم هێنا
كۆمپانیای (asus) بۆ ئەوانەی شارەزای بواری زانستی تەكنەلۆژیای نوێن، كۆمپانیایەكی نامۆ نییە، كۆمپانیای ناوبراو مێژوویەكی لەمێژینەی هەیە لە بەرهەم هێنانی كۆمپیوتەردا، لەم دواییەدا كە بازاڕی ئامێری چەند ئامێری گەرمە، واتە ئەو ئامێرانە لەیەك كاتدا چەندین ئامێری پێكەوەن، (asus)یش هەوڵی داوە بازاڕەكە گەرمتر بكات و لە پێشانگای ساڵانەی CES ئەم ساڵدا نوێترین ئامێری بەناوی Transformer Book Duet بەرهەمهێنا كە لەیەك كاتدا هەم تەبلێتێكی ئەندرۆیدییە، هەم تەبلێتێكی ویندۆزییە و هەم لاپتۆپیشە!
ئەو بەرهەمە دیجیتالییە لە راستیدا لە شاشەیەك پێكهاتووە كە لە كیبۆردەكەی جیا دەكرێتەوە، كیبۆردەكەش هەموو پارچەكانی لاپتۆپێكی بەهێزی تێدایە وەك: بوونی پۆرتەكانی USB و هەروەها هاردێكی یەك ترابایتی لەگەڵ پرۆسیسەری جۆری Corei7ی نەوەی چوارەمی ئەنتەل، هەربۆیە دەكرێت بڵێین تەبلێت-لاپتۆپێكی بەهێزە. لەیەك كاتدا دوو سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆزی لەسەرە بە داگرتنی دوگمەیەك دەتوانی بۆ هەركام مەبەستت لێیەتی بچیت.
