هیندستانیش هاتە ناو جیهانی دیجیتالی نوێوە

هیندستانیش هاتە ناو جیهانی دیجیتالی نوێوە
هیندستانیش هاتە ناو جیهانی دیجیتالی نوێوە
چەند ساڵێكە كۆمپانیا چینییەكان كە هەرچەند بەداخەوە لەم هەرێمەی ئێمەدا ناوبانگیان بەباشی نەڕۆیشتووە و لە ریزی بێ كوالیتی ترین بەرهەمەكان دابوونە، بەڵام هەرزان بایی بوونە نامۆ نین و ناسراون، گەرچی لەم دواییەدا بە خستنەڕووی مۆبایلی و ئامێری جۆری هواوی (huawi) ویستوویەتی ئەو ناوبانگەی جارانی نەمێنێ، چونكە مۆبایلی ناوبراو لە ریزی باشترین مۆبایلە ژیرۆكەكانن. ئێمە كەمتر گوێمان لێبووە كە هیندستان خەریكی بەرهەم هێنانی مۆبایل و كۆمپیوتەر و ئامێری دیكەی هۆشمەند بێت، زیاتر هیندستان لەلای ئێمە بە فیلمەكانییەوە بەناوبانگە، بەڵام لەم دواییەدا كۆمپانیای هیندی LAVA نوێترین مۆبایلی سمارت و تەنكی خستەبازاڕەوە. مۆبایلە هۆشمەندەكە شاشەكەی 4.7 ئیندە و لە جۆری HD IPS LCDیە. كامێراكەی 8 میگاپیكسلە جگە لەوەی كامێرایەكی 3 میگاپیكسلی لە پێشەوە هەیە. دوو سیمكارت دەخوێنێتەوە. ناوبانگی مۆبایلەكە لەبەر كەڤەر و قەپێلكەكەیەتی، چونكە تەواو لە كانزای منیزیۆم چێكراوە. تەنكییەكەی 4.5 ملمە و كێشەكەی تەنیا 114 گرامە.
Top