داتاشۆیەكانیش بەرەو سیستەمی ئەندرۆید چوون
سیستەمی ئەندرۆید هەر مۆبایل و تەبلێتی نەگرتۆتەوە، بەڵكو بەهۆی ئەوە كە سیستەمەكە سووكە و سیستەمێكی كراوەیە و بەكارهێنانی ئاسانە ئێستا لاپتۆپ و كامێرای دیجیتالی و تەنانەت ئامێری دیكەشی گرتۆتەوە وەك ئەو ڤیدیۆ پرۆژكتەرەكەی كە وێنەكەی لێرە دەبینن. ڤیدیۆ پرۆژكتەر یان بەواتایەكی دیكە (داتاشۆ)ی جۆری houtspot سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە كە بەرهەمی كۆمپانیای ZTEیە. كوالیتی و نیشاندانی ڤیدیۆ پرۆژكتەرەكە 1080 پیكسلە لەگەڵ بوونی پۆرتی HDMI و پشتیوانی كردن لە سیستەمی wi-fi. هەروەها دەكرێت بە ئاسانی مۆبایل و تەبلێتی پێوە پەیوەند بدرێت و لە شاشەیەكی مەزندا شاشەی مۆبایلەكەت ببینی. خودی داتاشۆیەكەش بەبێ گرفت بەهێڵی ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و دەكرێت هەر لە داتاشۆیەكەوە ڤیدیۆكانی یۆتیۆب یان فەیسبووكەت لەسەر شاشەی سینەمای ماڵەوە ببینی.
