مۆبایلە سمارتەكان دەبنە كامێرای پیشەیی

مۆبایلە سمارتەكان دەبنە كامێرای پیشەیی
مۆبایلە سمارتەكان دەبنە كامێرای پیشەیی

مۆبایلە هۆشمەند و سمارتەكان هەرچەندە كامێرای زۆر پێشكەوتوویان هەیە و كوالیتیان بەرزە بەڵام بۆ كامێرای پیشەیی واتە بۆ ئەوەی كە كەسێك ئەركی كامێراوانی بێت ناگونجێت، چونكە كامێراوان دەبێت كامێرایەكی تایبەتی پێ بێت بۆ ئەوەی كە وێنە دوورەكانیش كوالیتیان بەرز بێت، كۆمپانیای كۆداك كە تەمەنی زیاتر لە نیو سەدەیە لە پیشەی بەرهەم هێنانی كامێرادا، بەمدواییە كۆمپانیای كۆداك عەدەسەیەكی تایبەت واتە (lens) بەرهەم هێناوە كە هەم خۆی كامێرایە و هەم دەبێتە لێنزی كامێرا بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان. دیارە پێشووتر كۆمپانیای سۆنی عەدەسەیەكی لەمجۆرەی بەرهەم هێنابوو. لێنزی وایەرلەیسی KODAK pixpro SL10 و هەروەها جۆری دووەهەمی كە بە SL25 ناسراوە دەتوانن دیمەنەكان هەتا 10 جار گەورەتر یان 25 گەورەتر بكەن. ئەم عەدەسانە بەبێ مۆبایلیش دەتوانن وێنە بگرن و لە خۆیدا خەزنی بكەن. عەدەسەكە بەشێوەی وای-فای و وایەرلەیس بە مۆبایل پەیوەند دەدرێت و وێنەی ڤیدیۆییش بە كوالیتی فول ئیچ دی دەگرێت.
Top