زانیاریی نوێ لەبارەی مـــەچەكبەندەكەی LGیەوە

زانیاریی نوێ لەبارەی مـــەچەكبەندەكەی LGیەوە
زانیاریی نوێ لەبارەی مـــەچەكبەندەكەی LGیەوە
لەم رۆژانەدا مەچەكبەند یان بازووبەندی دیجیتالی سەرنجی زۆر لە ئۆرگانی تەكنەلۆژیای نوێی بۆ لای خۆی راكێشاوە، كۆمپانیای LG وەك زۆر كۆمپانیای دیكە هەوڵیداوە لەوبوارەشدا جێ پەنجەی دیار بێت و بۆیە مەچەكبەندێكی دیجیتالی بەرهەم هێنا. بازووبەندەكە بە Lifeband touch ناسراوە، پێدەچێت ببێتە ركابەرێكی بەهێز بۆ Fuelband. ئەم جۆرە بازووبەندانە لەگەڵ مۆبایلی هۆشمەند پەیوەند دەدرێن و زانیاریی تایبەت بە چالاكییەكانی وەرزشی بۆ مۆبایل بەڕێ دەكات، بۆ نموونە بەكارهێنەر بەهۆیەوە دەزانێت چەندە بە پێ رۆیشتووە، لەو رۆیشتنەدا چەندە كالۆریی سووتاندووەو چەندە كێشی كەم كردۆتەوە. هەروەها ئەو بازووبەندەی ئێل جی دەتوانێت كورتە پەیام یان پەیوەندیی وەڵام نەدراوە نیشان بدات، جگە لەوەش بە ئاسانی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی هۆشمەند پەیوەند دەدرێت و بەكارهێنەر دەتوانێ بە ئاسانی لەو پرۆگرامانەی كە تەلەڤزیۆنەكان بۆ وەرزشكردن ئەنجام دەدەن سوود وەربگرێت.
Top