مۆنیتۆرێكی سەرسوڕهێنەر بۆ ئۆگرانی گەمەی ئەلكترۆنی

مۆنیتۆرێكی سەرسوڕهێنەر بۆ ئۆگرانی گەمەی ئەلكترۆنی
مۆنیتۆرێكی سەرسوڕهێنەر بۆ ئۆگرانی گەمەی ئەلكترۆنی

لە پێشانگای ساڵانەی CES ئەمساڵدا كۆمپانیای ئاسۆس (Asus) مۆنیتۆرێكی 27 ئینجی بەناوی POG swift pg278q بۆ ئەوانەی ئۆگری گەمەی ئەلكترۆنین خستەڕوو. مۆنیتۆرەكە كوالێتی نیشاندانەكەی 2560×1440 پیكسلە واتە (WQHD)، زۆر سەرووتری فول ئیچ دی. جگە لەوەش بە چەند تەكنەلۆژیای دیكەش شاشەكەی دەوڵەمەند كردووە، وەك Gameplus و كارتی شاشەی NVidia G-SYNC. ئەم تەكنەلۆژییەی كە ئاماژەی پێدرا لە راستیدا بۆردێكی ئەلكترۆنییە كە لەسەر شاشەكە دادەندرێت و ئەو ئیزنە بە كارتی شاشە دەدات كە وێنەكان سەرلەنوێ كوالیتییان بەرزتر بكاتەوە. تایبەتمەندییەكی دیكەی مۆنیتۆرەكە ئەوەیە كە بارستاییەكەی زۆر تەنكە، و چەند كەلێنی دانانی USB3ی بۆ داندراوە. جگە لەوەش شاشەكە دەكرێت وەك تەلەڤزیۆن لە دیوار بدرێت.
Top