فوجی و پرینتەرێكی تایبەت بە مۆبایل

فوجی و پرینتەرێكی تایبەت بە مۆبایل
فوجی و پرینتەرێكی تایبەت بە مۆبایل
ئەوانەی شارەزای بواری وێنەگرین و تەنانەت ئەوانەی سەردەمی كامێرای فیلمیش، كامێرایان هەبووبێت و فیلمان بەكارهێنابێ، دەزانن فوجی Fujifilm یەكێك بووە لە كۆمپانیا سەركەوتووەكانی بواری كامێرای فۆتۆگراف، بەدوای داهێنانی كامێرای دیجیتالیشدا، كۆمپانیا ژاپۆنییەكە بە جۆرێكی دیكە كارەكانی خۆی درێژە پێ دا و كامێرای دیجیتالی بەرهەم هێنا و بەشێك لە كارەكانی لە بەرهەم هێنانی پرینتەردا چڕكردەوە. لەم دواییەدا فوجی فیلم (Fujifilm) پرینتەرێكی نوێی تایبەت بە مۆبایلی بەرهەم هێناوە كە بە ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و ئەوەندە بچووكە لە جانتای سەفەر دەخرێت و بەهۆیەوە دەكرێت بەبێ وایەر وێنەكانی سەر مۆبایل پرێنت بكەی. پرینتەرە بچووكەكە كە بە پرینتەری جۆری Instax-Share-SP-1 ناسراوە، وێنەكان بەقەد كارتێكی ریكلام چاپ دەكات. پرینتەرەكە سیستەمی وای-فای هەیە و بەهۆیەوە بە هێڵی ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و تەنانەت دەكرێت ئەو وێنانەی لەسەر فەیسبووكیش داندراون تەنیا بە كلیكێك بەو پرینتەرە چاپ بكەی. لەهەر شەحنكردنەوەیەكیشدا هەتا چاپكردنی سەد وێنە شەحنەكەی دانابەزێت و هەر وێنەیەكیش نزیكەی 16 چركەی پێدەچێت.
Top